Proverbs 16

1پلانەکانی دڵ هی مرۆڤە،
بەڵام وەڵامدانەوەی زمان لە یەزدانەوەیە.

2هەموو ڕێگاکانی مرۆڤ لەبەرچاوی خۆی بێگەردن،
بەڵام یەزدان پاڵنەرەکان هەڵدەسەنگێنێت.

3کارەکانت بە یەزدان بسپێرە،
پلانەکانت جێگیر دەبێت.

4یەزدان بۆ مەبەستی خۆی هەموو شتێکی دروستکردووە،
تەنانەت بەدکاریش بۆ ڕۆژی بەڵا.

5یەزدان قێزی لە هەموو دڵ بەفیزێکە،
بێگومان سزادانی لەسەر تێناپەڕێت.

6بە خۆشەویستی نەگۆڕ و دڵسۆزی کەفارەت
ئەم قوربانییەی کە تووڕەیی خودا لادەدات.‏
بۆ تاوان دەکرێت،
بە لەخواترسیش دوورکەوتنەوە لە خراپە.

7ئەگەر ڕەفتاری مرۆڤ مایەی ڕەزامەندی یەزدان بێت،
وا دەکات تەنانەت دوژمنەکانیشی لەگەڵیدا ئاشت ببنەوە.

8باشترە کەمت هەبێت بە ڕاستودروستییەوە
لەوەی داهاتێکی زۆری بە ناڕەوا.

9دڵی مرۆڤ پلان بۆ ڕێگای خۆی دادەنێت،
بەڵام یەزدان هەنگاوەکانی ئاراستە دەکات.

10قسەی پاشا وەک سروشە
‏فەرموودەیەکی خودایە کە لە ڕێگای ڕۆحی پیرۆزەوە بۆ مرۆڤ هاتبێت.‏
،
دەبێ لە دادوەریدا دەمی ناپاکی نەکات.

11قەپان و تەرازووی دادپەروەر لە یەزدانەوەیە،
هەموو کێشێکی ناو کیسە کاری ئەوە.

12قێزی پاشایان لە خراپەکردنە،
چونکە بە ڕاستودروستی تەخت دەچەسپێت.

13ڕەزامەندی پاشایان لێوی ڕاستودروستە،
کەسی ڕاستگۆیان خۆشدەوێت.

14تووڕەیی پاشا وەک فریشتەی مەرگە،
بەڵام کەسی دانا هێمنی دەکاتەوە.

15ڕووناکی ڕووی پاشا ژیانی تێدایە،
ڕەزامەندیشی وەک هەورە بارانی بەهارە.

16دەستکەوتنی دانایی چەند لە زێڕ باشترە،
دەستکەوتنی تێگەیشتنیش لە زیو پەسەندترە.

17ڕێگای سەرڕاستان دوورکەوتنەوەیە لە خراپە،
ئەوەی ڕێگای خۆی بپارێزێت گیانی خۆی دەپارێزێت.

18لەپێش شکان لووتبەرزییە،
لەپێش ڕووخانیش ڕۆحزلییە.

19باشترە بێفیز بیت و لەگەڵ ستەملێکراوان بیت،
لە دابەشکردنی دەستکەوت لەگەڵ لووتبەرزان.

20ئەوەی بایەخ بە ئامۆژگاری بدات چاکەی دەست دەکەوێت،
ئەوەی پشت بە یەزدان ببەستێت خۆزگەی پێ دەخوازرێت.

21ئەوەی لە دڵدا دانا بێت پێی دەگوترێت تێگەیشتوو،
شیرینی لێوەکانیش فێربوون زیاد دەکات.

22وریایی سەرچاوەی ژیانە بۆ خاوەنەکەی،
بەڵام گێلەکان بە گێلایەتی خۆیان سزا دەدرێن.

23دڵی کەسی دانا ڕێنمایی دەمی دەکات و
بەسەر لێوان فێربوون زیاد دەکات.

24قسەی جوان شانەی هەنگوینە،
بۆ دەروون شیرینە و بۆ ئێسک چاکبوونەوەیە.

25ڕێگا هەیە لەبەرچاوی مرۆڤ ڕاست دیارە،
بەڵام کۆتاییەکەی بەرەو مردنە.

26نەوسی کرێکار بۆ خۆی ڕەنج دەدات،
برسیێتییەکەی پاڵی پێوەدەنێت.

27کەسی دڵڕەش کای کۆن بە با دەکات
عیبری: هەڵکەندنی خراپە.‏
و
لەسەر لێوەکانیشی ئاگری کڵپەدارن.

28کەسی درۆزن دووبەرەکی دەوروژێنێت و
دەمشڕ دۆستی نزیک لە یەکتر جیا دەکاتەوە.

29کەسی توندڕەو دراوسێی خۆی تەفرە دەدات و
بە ڕێگایەکدا دەیبات کە باش نییە.

30ئەوەی چاو دەقوچێنێت پیلان بۆ درۆ دادەڕێژێت،
ئەوەی لێوی دەکرۆژێت خراپە بە ئەنجام دەگەیەنێت.

31ڕیش سپیێتی تاجی شانازییە،
لە ڕێگای ڕاستودروستییەوە دەستدەکەوێت.

32ئەوەی درەنگ تووڕە بێت لە پاڵەوان باشترە،
ئەوەی بەسەر خۆیدا زاڵ بێت باشترە لەوەی شارێک دەگرێت.

33تیروپشک هەڵدەدرێتە کۆش،
بەڵام هەموو بڕیارێکی لەلایەن یەزدانەوەیە.
Copyright information for CkbKSS